بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، پێویستە بۆ چلەی "شەهیدکردنی ئیمامی حسێن" هەموجۆرە هەڵوێست و کاردانەوەیەک رابگیرێت و ئاشتی کۆمەڵایەتی پارێزراو بێت، هۆشداریشی دا لە کەسانێک کە هەوڵی "برەودان بە چەواشەکاری" دەدەن و بێبەریبونی خۆی لەو کەسانە رادەگەیەنێت، لە پەیامێکیشیدا بۆ لایەنەکان دەڵێت، پاراستنی عێراق و گەلەکەی لە گەردنی هەمواندایە.
موقتەدا سەدر ئەمڕۆ سێشەممە لە پەیامێکدا باسی لەوەشکردوە، پێویستە بۆ چلەی "شەهیدکردنی ئیمامی حسێن" پارێزگاری لە ئاشتی کۆمەڵایەتی بە هەمو شێوەکانی بکرێت و ئاگادارە کە کەسانێک کە هەوڵی "برەودان بە چەواشەکاری" دەدەن، بۆیە دژایەتی خۆی بۆ هەمو جۆرە پێکدادان و گرژییەکان رادەگەیەنێت و هەرکەسێکیش کارێک بکات کە ئاشتی مەراسیمەکە تێکبدات، بێبەریبونی خۆی لەو کەسانە رادەگەیەنێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هەر کەسێک بێڕێزی بکات یان کارێکی توندوتیژانە ئەنجام بدات، پێویستە هێزە ئەمنییەکانی لێ ئاگادار بکرێتەوە تاوەکو لەرێگەی یاساوە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، نابێت جگە لە هێزە ئەمنییەکان هیچ کەسێک وەڵامی بداتەوە.
رێبەری رەوتی سەدر دەڵێت، رازی نیە روداوەکانی شەعبانییە دوبارە ببنەوە و بەهۆی ناکۆکییەکان مەراسیمەکان فەرامۆش بکرێن، داواش دەکات پاراستنی ئەوانەی بەشداری چلەی "شەهیدکردنی ئیمامی حسێن" دەکەن تەنها هێزە ئەمنییەکان بن و حەشدی شەعبی، سەرایا سەلام و گروپە چەکدارییەکان دەستوەردان لەو بابەتەدا نەکەن.
Your Comment